مەرجەکانی بەکارهێنان و سیاسەتی ناکۆکی

  1. نرخی هەر داواکارییەک لە کاتی دروستکردنیدا بۆ ماوەی دیاریکراو قفڵ دەکرێت؛ دوای بەسەرچوونی، داواکارییەکە هەڵدەوەشێتەوە.
  2. ناوی نێردەری پارە دەبێت هەمان ناوی تۆمارکراوی داواکارییەکە بێت — مامەڵە بۆ کەسی سێیەم قبوڵ ناکرێت.
  3. هیچ پارەیەک نانێردرێت تاوەکو گەیشتنی پارەکە لە ئەپی فەرمیدا پشتڕاست نەکرێتەوە؛ وێنەی پسوڵە بە تەنها بەڵگە نییە.
  4. ئەگەر بڕی گەیشتوو کەمتر بوو لە بڕی داواکاری، بە هەمان نرخ و بە بڕی ڕاستەقینە جێبەجێ دەکرێت.
  5. ئەگەر کڕیار ژمارەی وەرگری هەڵە بنووسێت، بەرپرسیارێتی خۆیەتی؛ تیمەکەمان هاوکاری دەکات بەڵام قەرەبوو نادرێت.
  6. ئەگەر هەڵە لە لایەن ئێمەوە بوو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا قەرەبوو دەکرێتەوە.
  7. وێنەی پسوڵە و تۆماری مامەڵەکان بۆ ماوەی ساڵێک هەڵدەگیرێن بۆ چارەسەری ناکۆکی.
  8. هەوڵی فێڵ دەبێتە هۆی خستنە لیستی ڕەش و ڕەتکردنەوەی هەموو داواکارییەکی داهاتوو.